سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: فه‌یسبوكی به‌ڵێن ابراهیم
ماڵپه‌ڕی مامۆستا سیف ا‌لدین بامۆكی
imkmedia
موقع الشيخ سعد الغامدي
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
یانه‌ی پیروه‌یس
دوعــــــــــــاكردن
خه‌تمی قورئانی پیرۆز به‌ده‌نگی سعد الغامیدی
گوگڵی كوردی
فێربونی فۆتۆشۆب
الحلال و الحرام(ئیمامی غه‌زالی)
ماڵی خۆتان ببینه
ڕادیۆی ده‌نگی ئیسلام /هه‌ولێر
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
ناوه‌كانی خوای گه‌وره
عبدالباسط عبدالصمد
زیكر وپاڕانه‌وه
ڕوباره‌كان كرواتیا
ژیاننامەی مامۆستا ملا عبدالكریمی مودەرریس مەلا عەبدول
کەریمی مود‌ەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، کە بریتین لە تەفسیری قورئان بەشێوەیەکی ئێجگار فراوان و بەزمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی دیکەش. ژیاننامە مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ ھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاح ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەح و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە. کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مود‌ەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی ” مود‌ەریس” دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستی‌یان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە. خەمڵاندن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی “رابگە علما‌و العراق” ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٥/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد. هەندێک لەبەرهەمەکانی ١. باخچەی گوڵان ٢. بارانی ڕەحمەت ٣. بەهارو گوڵزار ٤. بنەماڵەی زانیاران ٥. بهارستان مولانا جامی ٦. تەصریفی زنجانی ٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) ٨. پەناو سکاڵا ٩. حەج نامە ١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی ١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودین (فارسی) ١٢. دوو رستەی مرواری ١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند ١٤. دیوانی مەحوی ١٥. دیوانی مەولەوی ١٦. دیوانی نالی ١٧. ڕۆژگاری ژیانم ١٨. ڕۆژگای بەهەشت ١٩. ڕێگای پێغەمبەر ٢٠. سەرچاوەی ئایین ٢١. سۆسەنی کۆسار ٢٢. شەریعەتی ئیسلام – لە ٤ بەرگدا ٢٣. شەمامەی بۆندار ٢٤. شەوچرا ٢٥. شمشێر کاری ٢٦. عەقیدەی مرچیە ٢٧. فوائد الفوائح ٢٨. كەراماتی حچرە چیا‌و ا‌لدین “قدس سره” ٢٩. لەپەنای پێغەمبەر ٣٠. لیمۆی مەزەدار ٣١. مەولودنامە و میعراجنامە ٣٢. نوسراوەکانی كاك احمدی شیخ ٣٣. مناجات (پاڕانەوەکان) ٣٤. نامەی بەختیار ٣٥. نامەی پیرۆز ٣٦. نامەی هۆشیار ٣٧. نامەی بۆدار ٣٨. نووری ئیسلام ٣٩. نووری قورئان ٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا ٤١. وەفات نامە ٤٢. وەنەوەشەی نازدار ٤٣. وتاری ئایینی ٤٤. یادی مەردان (دوو بەرگ) ٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری) ٤٦. ئیمان وئیسلام هەزار هەزار درود لەگیانی پاكی تاجی سەری مەلاكانی كوردستان و مفتی عێراق ماموستا ملا عبدالكریمی مدرس ، زانای ربانی و موجاهید ، كه شافعی ،اشعری،صوفی،بوو . هو العلاَّمە الشیخ عبد الكریم بن محمد بن فاتح بن سلیمان بن مصگفی بن محمد المدرس المشهور بالشیخ عبد الكریم بیارە. ولادته: ولد فی شهر ربیع اڵاول من سنە الف وپلاپمائە وپلاپ وعشرون هجریە، فی قریە (تكیە) فی شمال العراق. مسیرته العلمیە: بدأ دراسته عندما بلغ سن التمییز فختم القرا‌ن الكریم وبعچ الكتب الدینیە الصغیرە. تجول فی المدارس ووقع تحت رعایە أحد العلما‌و فقرأ عنده المقدمات فی النحو والصرف. دخل مدرسە (خانقاه دورود) فی إدارە حچرە الشیخ علا‌و ا‌لدین بن الشیخ عمر چیا‌و ا‌لدین بن الشیخ عپمان سراج ا‌لدین، ودرس النحو والمنگق وێ‌داب البحپ والفقه والفلك. من اساتژته كژلك العالم الملا محمود بالك. أقام فی خانقاه حچرە مولانا خالد حیپ درس علی ید العلاَّمە الشیخ عمر القره داغی علوم البرهان والتشریح والحساب والحكمە والاسگرلاب والبلاغە والفقه. حصل علی الإجازە من العلمیە من العلاَّمە الشیخ عمر القره داغی وژلك فی محفل كبیر حچره كبار العلما‌و سنە 1344هـ. إستلم التدریس فی بیارە لڵاعوام 1347هـ - 1371هـ حیپ خَرَّج فی هژه الفترە مایقارب خمسە وأربعین گالباً. فی سنە 1373هـ تعین مدرسا فی مسجد الحاج حان فی محلە ملكندی، وبعدها إنتقل إلی كركوك حیپ بقی فی تكیە جمیل الگالبان. إنتقل إلی بغداد فی سنە 1379هـ حیپ بقی إماما فی الجامع اڵاحمدی پم تعین مدرسا فی جامع حچرە الشیخ علی. إجتمع علیه كپیر من الگلاب من بلاد كپیرە من جاوە وتركیا والمغرب والجزائر ومن العراق عربها وأكرادها. إستمر فی التدریس حتی بعد تقاعده فی سنە 1393هـ. تكفله السادە النقبا‌و الشرفا‌و أولاد سیدنا الشیخ عبد القادر الكیلانی بالبقا‌و فی الحچرە القادریە لإفتا‌و المسلمین فی اڵاحكام الشرعیە وإستمر فی إلقا‌و الدروس علی الگلاب. وفاته: إنتقل الی دار البقا‌و رحمه الله فی یوم الاپنین السابع والعشرین من شهر رجب لعام الف واربعمائە وستە وعشرین للهجرە المصادف التاسع والعشرون من شهر ێ‌ب لعام الفین وخمسە میلادیە
دار سیواک دەتوانێت ئیش بە شاشەکانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بکات!!

ئاشکرایە دوو جۆری شاشەی لەمسمان ھەیە یەکێکیان تەنھا بە خوێن ئیش دەکات و ئەوی تریش بە ھەرشتێکی ڕەق بێت بەڵام ئایفۆن و ھاوڕێکانی بە خوێن ئیش دەکەن، ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەم ئێوارەیە لە نوێژی ئێوارە دەھاتمەوە ھاوڕێیەکم بانگی کردنم و وتی منیش قەڵەمی شاشەی ئایفۆنم ھەیە ئەمە لەکاتێکدا دێت کە من دانەیەکی تایبەتیم بۆ لە چین ھاتووە بە ھەرحاڵ وتی ھەمە بەڵام بەسەرسەڕمانیەوە بینیم دار سیواک لەگیرفان دەردەھێنێت وتم ئەوە گاڵتە دەکەی!!
وتی نەخێر وتم دەی بەچی دەتەوێت ئیش بە شاشەی ئایفۆن بکەیت وتی بەم دارسیواکە بینیم ئیشدەکات کە بەڕاستی ئەمە دارسیواک لە جۆرە دارەکانی تر جیادەکاتەوە.
سه‌رچاوه/ئیسلام بۆ هه‌موان
لە کەڵەشێرەوە چی فێردەبین؟

ئیسلام بۆ ھەمووان- وەک لە فەرموودەی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دا ھاتووە سوننەت وایە کاتێک موسڵمانێک گوێی لە بانگی کەڵەشێر بوو ئەوە بڵێ: (اللهم إني أسألك من فضلك ). واتە: خودایە من داوای فەزڵ و چاکەت لێ دەکەم. پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێمانی ڕاگەیاندووە ئەگەر کەڵەشێر فریشتە(مەلائیکەت)ی بینی ئەوە بە دەنگە خۆشەکەی بانگ دەدات، بۆیە با بەم دوعایەی سەرەوە لە خودای مەزن بپاڕێینەوە.
ھەروەھا ئێمەی موسڵمان لە کەڵەشێرەوە فێری زوو لە خەو ھەستانی بەیانی دەبین، ھەروەک چۆن کەڵەشێر بە دەنگە خۆشەکەی بۆ نوێژی بەیانی لەخەومان ھەڵدەستێنێت.
سه‌رچاوه/ئیسلام بۆهه‌موان
پیاوێكی 66ساڵانی ئه‌مه‌ریكایی كاتێ به‌هۆی

به‌فره‌وه له‌یه‌كێك له چیاكانی ویلایه‌تی واشنتۆنی ئه‌مه‌ریكا رێگه ونده‌كات، ناچار ده‌بێت بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه پاره‌كانی بسوتێنێت.
دوای به‌سه‌ر بردنی دو شه‌و له‌نێو به‌فره‌كه‌دا، تیمه‌كانی پشكنین توانیان یۆنگ شۆن كیم بدۆزنه‌وه كه به‌هۆی سوتاندنی هه‌مو كه‌لوپه‌له‌كانی، ته‌نانه‌ت گۆره‌وی‌و پاشان ئه‌و پارانه‌ی پێی بون، خۆی له ڕه‌قبونه‌وه رزگاركردبو.
له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا،په‌ڕی
كلكی باڵنده‌یه‌كی نیوزله‌ندی به بڕی پێنج هه‌زارو 880 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا. ئه‌و باڵنده‌یه ئێستا له‌ناوچووه‌و ناوی هویا بوه‌و بۆ دوایه‌مینجاریش له ساڵی 1907دا بینراوه.
هۆزی ماوری كه دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كانی نیوزله‌ندان، په‌ڕی ئه‌و باڵنده‌یه‌یان بۆ جوانی به‌كارهێناوه، به‌وته‌ی رێكخه‌رانی زیادكردنه‌كه‌ش كێبڕكێیه‌كی به‌هێز هه‌بووه له‌نێوان ئاماده‌بووه‌كاندا بۆ كڕینی په‌ڕه‌كه.
بزانه كار له‌دڵت ئه‌كات؟؟؟
بەڤیدیۆ: ئاشكرابوونی چۆنییەتی هەڵفڕینی (كریس ئەنجل) بەئاسماندا
بسم الله الرحمن الرحیمپێم
پێم خۆش بوو فۆنتی كوردی له‌ناوسایته‌كه‌مدا دابنێم بۆئه‌وه‌ی ئێمه كوردین بۆیه‌پیویسته به‌كوردیش شت بنوسین نه‌ك به‌لاتینی له‌ناو سایتی و ماڵپه‌ڕه‌و فه‌یسبووك دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كوردیه‌كه‌ن زیاد بكه‌ن له‌جیهاندا داواتان لێ ئه‌كه‌م با به‌كوردی بنوسین نه‌ك به‌لاتینی و عه‌ره‌بی بۆدابه‌زاندنی فۆنتی كوردیش كلیك لێره بكه‌بۆدابه‌زاندنی
له‌جیاتی (ة) ...........بنوسه(ه)
له‌جیاتی (ؤ)...........بنوسه(ۆ)
له‌جیاتی (ث)...........بنوسه(پ)
له‌جیاتی (ظ)...........بنوسه(ڤ)
له‌جیاتی (ط)...........بنوسه(گ)
له‌جیاتی (ذ)...........بنوسه(ژ)
له‌جیاتی (ض)...........بنوسه(چ)
له‌جیاتی (ئ)...........بنوسه(ێ)
هتد.........
له‌كاتێكدا بته‌وێت (ێ-ڕ-ڵ)ئه‌مانه‌بنوسیت ده‌ست ده‌نێت به‌شیفت و ئینجا(ي-ر-ل)ئه‌بن به(ێ-ڕ-ڵ)
خه‌تمی قورئانی پیرۆز به‌ده‌نگی سعدالغامد ڕاسته‌وخۆ كام سوره‌تت ده‌وێت دای به‌زێنه درێژه‌ی بابه‌ت بكه بۆ داگرتنی...

ئه‌م چیرۆکه واقیعیە و لە فەلەستین ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستا ڕوویداوه ....له‌شه‌وێکدا هێزێکی ئیسرائیلی ده‌که‌ونه دوای گه‌نجێکی فەله‌ستینی ڕاویده‌نێن و ته‌قه‌ی لێ ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی کوشتن، گه‌نجه‌که‌س نازانێت به‌و شه‌وه ڕوو له‌کوێ بکات. ده‌بینێت له‌گه‌ڕه‌کەکەدا ده‌رگای ماڵێك کراوه‌یه..گه‌نجه‌که خۆی ده‌کات به‌ژووردا خاوه‌ن ماڵه‌که پێی ده‌ڵێت:

- بۆچی وابه‌خێرای خۆت کرد به‌ماڵی مندا؟
- چه‌ند که‌سێک به‌دوامه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمکوژن .....
له‌کاته‌دا له‌ده‌رگا دەدرێت و سه‌ربازه‌کان هاوار دەكەن:
- ده‌رگاکه ده‌که‌یته‌وه یان بیشکێنین؟
کابراکه‌ش کچێکی له حەمام دەبێت، خۆی ده‌شوات، به‌کوڕه‌که دەڵێت:
- بچۆرە حەمامەكە... به‌ڵام کوڕه‌که که‌زانی کچه‌که‌ی ئه‌و له‌حمامه ڕه‌تی دەکاته‌وه و ئەڵێ:
- به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ناچم ..
پاسه‌وانه‌کان به‌سه‌ر ده‌رگاکه‌دا سه‌ردەکه‌ونە حەوشەی ماڵەكە ..کابراش به‌زۆر کوڕه‌که دەکاتە حمامه‌که‌وه .. کاتێک سه‌ربازه‌کان دێنه ژووره‌وه هه‌موو ماڵه‌که ده‌گه‌ڕین به‌ڵام که‌س نادۆزنه‌وه، ده‌بینن ده‌رگای حەمامه‌که داخراوه، کابراکه‌ش ده‌ڵێت کچه‌که‌ی خۆی ده‌شوات، به‌ڵام ئه‌مان باوه‌ڕی پێ ناکه‌ن، له‌ده‌رگاکه ده‌ده‌ن و کچه‌که‌شی ده‌نگ به‌رز ده‌کاته‌وه، که خۆی ده‌شوات.. بۆیه ناتوانن گه‌نجه‌که ده‌ستگیر بکه‌ن و ده‌ڕۆن، کوڕەکه‌ش زۆر به‌مه‌منوونی ماڵی کابراکه به‌جێ ده‌هێڵێت.
شه‌وی دواتر کوڕەکه خه‌و ده‌بینێت له‌خه‌ویدا کچی ئه‌و کابرایه‌ی له حەمامه‌که‌دا بوو، جلێکی سپی له‌به‌ردا ده‌بێت، کاغه‌زێکی سپی ده‌داته ده‌ست کوڕەکه که‌لێی نوسراوه (الطیبون للطیبات) که‌پێدەچێت ئەمە ئاماژەبێت بۆ ئەو ئایەتە قورئانیەی كە ئەفەرموێت:
(الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) (النور:٢٦)
(واته: واڕاسته ئافره‌تانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك وه پیاوه پیسه‌کان بۆ ئافره‌ته پیسه‌کان وه ئافره‌ته پاکه‌کان بۆ پیاوه پاکه‌کان وه پیاوه پاکه‌کان بۆ ئافره‌ته پاکه‌کان ئه‌و پاکانه به‌ری کراون له‌و (تۆمه‌تانه) ی ناپاکان ده‌یڵێن بۆ ئه‌و پاك و چاکانه‌یه لێبووردن و ڕۆزی چاك و پیرۆز واته به‌هه‌شت).
بۆیه، به‌یانی کاتێک کوڕەکه هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و، خه‌وه‌کەی بۆ باوکی ده‌گێڕێته‌وه و بڕیارده‌دات که بچێت داخوازی ئه‌و کچه بکات..له‌گه‌ڵ باوکی‌دا ده‌چێت بۆ ماڵی کابرا و خه‌وه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕیته‌وه و باوکی کچه‌که که‌گوێی لێ ده‌بێت، ده‌ست ده‌کات به‌گریان و به‌ڕه‌زامه‌ندی کچه‌که‌ی، کچه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات به‌کوڕه‌که‌و یه‌ك لیره‌ی ئاڵتونی ده‌کاته ماره‌یی بۆکچه‌که‌ی، ئێستا ئه‌و کچ و کوڕە بونه‌ته هاوسه‌ری یه‌کتریی له‌ماڵێکی خنجیلانه‌دا به ئاسوده‌یی ده‌ژین.
لەكۆتاییی ئەم چیرۆكە واقیعیەدا، تێبینی ئەم دوو خاڵە بكەن:
1. ئایا لە (المصالح المرسلة) دا گیان یان ناموس لەپێشترە؟
هیچ كوڕێكی بێگانە و نەناسراوی ئەم سەردەمە هەیە، كەشایانی ئەوە بێت لەبەر پاراستنی گیانی ئەو بیكەیتە حەمامەوە بۆ لای كچەكەت؟ چ باوكێك ئەو دەست و دڵەی هەیە، موجازەفە بەناموسی كچەكەیەوە بكات، بۆ كەسێك كە لەبنەمادا هەر نازانێ ئەمە كێیە و چ كارەیە!
2. وای بهێننە بەرچاوی خۆتان گریمان پاش چەند ساڵێكی تر، فەلەستین رزگاری دەبێت، لەدەست ئەو جولەكانەو وڵات وكیانێكی ئازاد بۆ گەلی فەلەستین دێتە پیشەوە و لەبەرهەر هۆكارێكی دروست یان نادروست ئەم گەنجە ئەبێتە وەزیر یان پلەدار و دەسەڵاتدارێكی ئەو وڵاتە، ئایا لەئەنجامدا بیرلە ژنهێنانێكی نوێ ناكاتەوە و ئەوەی بیر ئەمێنێ بەچ موعجیزەیەك ئەم ژنەی دەست كەوت؟
ئیتر خۆتان سەرپشك بن لە هەڵسەنگاندنی ئەم جۆرە باوكە و ئەو كارە سەیرەی كە ئەنجامی دا.
س/كوردیش پرێس
(ڤالێریا بۆرۆخۆفا) ئافره‌تێكى رووسیه‌و ماوه‌ى 20 ساڵ به‌رله‌ئێستا موسڵمان بوونى خۆى ئاشكرا كردووه، خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز پاڵى پێوه‌نا بۆ ئه‌وه‌ى قورئان بۆسه‌ر زمانى گه‌له‌كه‌ى وه‌ربگێرِێت.
به‌پێى ئاماره‌كان له‌ووڵاتانى یه‌كێتى سۆڤییه‌تى پێشوو نزیكه‌ى 60 ملیۆن موسڵمان بوونیان هه‌بووه، به‌مه‌ش ئه‌و ئافره‌ته توانیویه‌تى داهێنانێكى نوێ و زیندویان پێشكه‌ش بكات و قورئان بۆ زمانه‌كه‌ى ئه‌وان وه‌ربگێرِێت.
(ڤالێریا بۆرۆخۆفا) ده‌ڵێت، پیاوه‌كه‌ى هاوڵاتییه‌كى سوریه‌و خه‌ڵكى شارى دیمه‌شقه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌وه زمانى عه‌ره‌بى فێربووه‌و ماوه‌ى 10 ساڵیش له‌و ووڵاته ژیانى به‌سه‌ر بردووه‌و له‌رِێگه‌ى فه‌رهه‌نگه زمانه‌وانییه‌كان فێرى عه‌ره‌بى و بوارى وه‌رگێرِان بووه‌و له‌كاره‌كه‌شى بۆ وه‌رگێرِان توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
وه‌رگیراوه‌له‌كوردیش پرێس

ئیسلام بۆهه‌مووان-عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم رجلاً مضطجعاً على بطنه فى المسجد ، فقال: " إن هذه ضجعة لا يحبها الله و رسوله "
وفي حديث أبي ذر عند ابن ماجه " إنما هي ضجعة أهل النار"
ئه‌بو هوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه كه‌جارێك پێغه‌مبه‌رمان(د.خ)پیاوێكی بینی كه‌له‌ناو مزگه‌وتدا له‌سه‌ر سك پاڵكه‌وتبوو،پێغه‌مبه‌ر گوتی:-ئه‌و جۆره پاڵكه‌وتنه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆشیان ناوێت(واتا باش نیه)
وه‌له‌ڕیوایه‌تی ئه‌بی ذه‌ر له‌لایه‌ن كوڕی ماجه:-ئه‌وجۆره پاڵكه‌وتنه یاڵكه‌وتنی ئه‌هلی ئاگره...
پزیشكان ئاشكرایان كردووه كه‌خه‌وتن له‌سه‌ر سك زه‌ره‌ری ته‌ندروستی هه‌یه وزۆر نه‌خۆشی تووشی مرۆڤ ده‌كات
وه‌رگیراوه‌له‌ئیسلام بۆهه‌موانه
ماڵپه‌ڕی به‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه‌ی--ئایا ده‌ته‌وێت رادیۆێکی قورئانی پیرۆزت هه‌بێت؟؟؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده
..........
1-تۆ له دیسکتۆپ رایت کلیك بکه ئینجا(New)هه‌ڵبژێره
2-ئینجا (Shortcut)هه‌ڵبژێره
3-ئینجا په‌نجه‌رێه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه یه‌کێک له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه له ناو په‌نجه‌ره‌که پێست بکه به‌گوێره‌ی حه‌زی خۆت
الإذاعة العامة - إذاعة متنوعة لمختلف القراء
mms://50.22.223.13/radio
إذاعة القارئ ماهر المعيقلي
mms://50.22.223.13/maher
إذاعة القارئ أحمد العجمي
mms://50.22.223.13/ajm
إذاعة القارئ سعود الشريم
mms://50.22.223.13/shur
إذاعة القارئ عبدالباسط عبدالصمد
mms://50.22.223.13/basit
إذاعة القارئ عبدالرحمن السديس
mms://50.22.223.13/sds
إذاعة القارئ سعد الغامدي
mms://50.22.223.13/s_gmd
إذاعة القارئ محمد صديق المنشاوي
mms://50.22.223.13/minsh
إذاعة القارئ عبدالباسط عبدالصمد - المصحف المجود
mms://50.22.223.13/basit_mjwd
إذاعة القارئ مشاري العفاسي
mms://50.22.223.13/afs
إذاعة القارئ خالد القحطاني
mms://50.22.223.13/qht
إذاعة القارئ ناصر القطامي
mms://50.22.223.13/qtm
إذاعة القارئ فارس عباد
mms://50.22.223.13/frs_a
إذاعة القارئ إدريس أبكر
mms://50.22.223.13/abkr
إذاعة القارئ ياسر الدوسري
mms://50.22.223.13/yasser
إذاعة القارئ شيخ أبو بكر الشاطري
mms://50.22.223.13/shatri
4-دواى next بکه
دوای ناو له‌فایله‌كه‌ت بنێ به‌گوێره‌ی ویستی خۆت
5-له‌كۆتاییدا (finish)بكه.
دوای فۆلده‌رێکت بۆ دروست ده‌بێت له سه‌ر شاشه له شێوه‌ی میدیا پلێر یاخود ریال پلێر
ئینجا دوو کلیك له سه‌ر ئایکۆنه‌که بکه ده‌بینی ئه‌و رادیۆ قورئانه‌ی که تۆ هه‌ڵتبژارد بۆت ده‌کرێته‌وه
فلاشێكی به‌هێز له‌سه‌ر مردن
كلیك لێره بكه بۆ بینینی
|
|
|
|
|
|
|
|
|
| موفتی وڵاتی جەزائیر شێخ شمس ا‌لدین نوێژکردن بە جل و بەرگ و ئەو تیشێرتانە حەڕام کرد کە خاچیان بەسەرەوەیە ، بەتایبەتی درێسی دوو یانە بەناوبانگە ئیسپانییەکە بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید . موفتییەکە ڕاستێتی ھەموو ئەو فتوایانەی دووپات کردەوە کە نوێژکردنیان بە درێس یان ئەو جل و بەرگانەی کە خاچ یان ھەر ئاماژەیەکی کوفریان تێدایە حەرام کردووە و ڕێگەیان پێنەداوە . ھەروەھا شێخ بۆ ڕۆژنامەی النھار ی جەزائیری گوتی " ئەسل لە حەڕامکردنەکە خودی یانەکە نی یە بەڵکو ئەسڵ لەوەدایە کە ئەو یانانە درێسەکانیان خاچیان بەسەرەوەیە ، ئەمەش بەپێی شەرع حەرامە " . ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم دوو یانەیە ھاندەرێکی زۆریان لەناو موسڵمانان ھەیە کە درێسی ئەم دوو یانەیە دەپۆشن ، بۆیە ئاگادارکردنەوەیان پێویستە بەتایبەتی کە ھەندێک بەم درێسانەوە نوێژ دەکەن و بەم جۆرەش نوێژەکانیان بەتاڵ دەبێتەوە . سەرنج : زۆرێک لەم درێسانە کە دەھێنرێنە بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان خاچەکان دەسڕدرێنەوە ، بەتایبەتی درێسی ئەم دوویانەیە ، بەڵام پێویستە ھەر جل و بەرگێک کە دەیکڕین بەوردی نووسین و ئاماژەکانی بخوێنینەوە ، چونکە لەوانەیە ھەندێکیان خاچیان بەسەرەوە مابێت یان ئاماژەی کوفریان تێدا بێت | |
پیاوێك ده‌ڵێت :
كاتێك نوێژم ئه‌كرد له مزگه‌وت بۆنێكی زۆر ناخۆشی بێزاری كردم نوێژه‌كه‌ی لێ تێك دام ، دوای ته‌واو بوون له نوێژه‌كه‌م بینیم برایه‌ك له مزگه‌وت دانیشتوه ،
لێوه‌كانی ره‌ش هه‌ڵاتبوو به هۆی دوكه‌ڵه‌وه ، له دڵی خۆم وتم دوای نوێژ ئه‌چمه لای هه‌ندێك ئامۆژگاری ئه‌كه‌م
به‌ڵام سه‌رسام بووم به منداڵێك كه نۆ ساڵ تێپه‌ر نه‌كردبوو هاته ژوره‌وه‌ی مزگه‌وت له ته‌نیشك كابرایه... جگه‌ره كێشه‌كه دانیشت .
ئه‌م گفتوگۆیه له نێوانیان روویدا
منداڵه‌كه: السلام عليكم مامه گیان خه‌ڵكی مصری
پیاوه‌كه: به‌ڵێ خه‌ڵكی مصر
منداڵه‌كه: الشيخ عبد الحميد كشك ئه‌ناسی ؟
پیاوه‌كه: ئه‌یناسم
منداڵه‌كه: والشيخ جاد الحق
پیاوه‌كه: ئه‌یناسم
منداڵه‌كه: گوێ له شریت و فتوایه‌كانیان ئه‌گریت ؟؟
پیاوه‌كه : به‌ڵێ !!
منداڵه‌كه:به‌ڵێ ،هه‌موو ئه‌و زانایانه فتوایان داوه كه دوكه‌ڵ حه‌رامه ؟!
پیاوه‌كه: (برێك تێك چوو) نا دوكه‌ڵ حه‌رام نی یه !
منداڵه‌كه: به‌ڵێ حه‌رامه ((ويحرم عليكم الخبائث)) واته( شته پیسه‌كانتان لێ حه‌رامه ) ئایا ئه‌گه‌ر بته‌وێت جگه‌ره بكێشی ده‌ڵێی (بسم الله) به‌ناوی خودا ئه‌گه‌ر ته‌واو بویت ئه‌ڵێی (الحمد لله) سوپاس بۆ خوا
؟؟!!
پیاوه‌كه :: به‌كه‌له‌ره‌قی... نا من ئایه‌تێكم ده‌وێت بفه‌رموێت: ((ويحرم عليكم الدخان))واته ) (دوكه‌ڵ له سه‌رتان حه‌رامه)
منداڵه‌كه: مامه گیان دوكه‌ڵ حه‌رامه هه‌ر وه‌ك و چۆن (سێ‌و )حه‌رامه !!!
پیاوه‌كه :تووره بوو ...سێ‌و حه‌رامه !!! كوره تۆ به كه‌یفی خۆت شت حه‌لال و حه‌رام ئه‌كه‌یت
منداڵه‌كه:ئایه‌تێكم بۆ بینه بڵێت ... (ويحل له‌م التفاح) واته (سێۆ بوتان حه‌راره )
پیاوه‌كه : تێك چوو بێده‌نگ بوو ...نه‌ی توانی قسه بكات دواتر به‌گور گریا ، دواتر نوێژ كرا ، دوای نوێژ پیاوه‌كه رووی كرده مناڵه‌كه پی وت كوری خۆم سوێند به خودا له ژیانم جارێكی تر دوكه‌ڵ هه‌ڵنامژم له ژیانمدا
خۆزگه هه‌موو منداڵه‌كان وه‌ك ئه‌و بونایه
بۆچی خودا له قورئان به كۆ ناوی خۆی ده‌بات(ئیمه)
بسم الله الرحمن الرحيم {إِنانحنُ نزلنا الذِّكرَ وَإِنا لة لحافظون}
واتا: ئیمه قورئانمان نارده خواره‌وه هه‌ر ئیمه‌ش ده‌ی پاریزین
یان ئێمه ئه‌و كاره‌مان كرد له زۆر شوێن یه‌و شێوه‌یه ده‌فه‌رمووێ ...
ته‌وحید و واته یه‌كتا په‌رستی یه‌كه‌م ئه‌ركی پێغه‌بمه‌ران بووه سه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێ هه‌موو پێغه‌بمه‌رانیش به‌ومه‌به‌سته ره‌وانه كراون راستی هه‌موو گروپ و كۆمه‌لێكیش له‌ورۆماندا به‌پابه‌ندبوونیان به‌و ئه‌ێله‌وه ده‌ناسرێنه‌وه بۆیه له‌ئیسلامدا هه‌موو جه‌مك و زاراوه‌یه‌ك كه بۆنی شیركی لێبێت فه‌رمانمان پێكراوه لێی به‌ردوو كه‌وینه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه ئیستعانه‌و ئیستغاسه‌و بۆ غه‌یری خوای گه‌وره جائیز نییه و ته‌نانه‌ت زێده ره‌وی له پله‌ی پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم جائیز نییه بۆیه خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ (لاتطروني كما اطرت النصارى بابن مريم انما انا عبد قولوا عبدالله ورسوله )
واته: بەگەورە(پیرۆز)م مەگرن وەک نەصارى کورى مەریەمیان بەگەورە گرت بەڵکو من بەندەم بڵێن بەندەى خوا‌و نێردراوى خوا.
ئه‌وه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك ئینجا ده‌ڵێن ناسین و زانین ی زمانی عه‌ره‌بی فه‌رزه بۆ حالی بوون له‌قۆرئانی پیرۆز زۆر به‌ی زۆری هه‌ڵه‌ی ناحه‌زانیش له‌ناحالی بوونیانه له‌زمانی عه‌ره‌بی ، نحن له‌زمانی عه‌ره‌بی زه‌میری زیاد له‌كه‌سێكه به‌لێم به‌كارهینانی تاكه كه‌سێكیش ده‌توانێ بۆ خۆی به‌كاری بهێنێ واته له‌مه‌قامی ته‌عزیم ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر زانراوه لای عه‌ره‌ب له‌كورده‌واریش ئه‌و جۆره به‌كار هێنانه هه‌یه زۆر جار ده‌ڵێن ئیمه واده‌لێین بۆ ته‌عزیم نه‌وه‌ك بۆ زیاد له‌یه‌ك كه‌سی قسه‌كه‌ر بێت .
وه‌رگیراوه‌له‌ماڵپه‌ڕی هێزی كورد
كاتژمێری هۆشمه‌ندی i’m Watch دروست كرا
بۆیه‌كه‌م جار له سه‌ر ئاستی جیهان كاتژمێرێكی هۆشمه‌ند به نوێترین ته‌كنه‌لۆیای سه‌رده‌م دروست كرا.
ئه‌م كاتژمێره نوێیه ناوی i’m Watch ڕاسته‌وخۆ كۆنێكت ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جۆری مۆبایلی ئایفۆن و ئه‌وانه‌شی كه به سیتسه‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كاتژمێره توانای سه‌پۆرت كردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش ده‌توانرێت وه‌كو مایكرۆفۆن سوودی لێوه‌ربگیرێت.
شاشه‌ی كاتژمێری i’m Watch پێوه‌ر هه‌ستیار(له‌مس)ه و قه‌باره‌كه‌شی 1.54 ئینجه و میمۆریه‌كه‌ی 4 گێگابایته و ڕامه‌كه‌شی 64 مێگابایته ، له‌خواره‌وه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندایه‌كانی ئه‌م كاتژمێره به ڤیدیۆببینه
وه‌رگیراوه‌له‌كوردیو
موعجيزاتى ر‌ه‌قه‌م حه‌وت
ئاسمان ٧ ته‌به‌قه‌یه.
به‌هه‌شت ٧ ته‌به‌قه‌یه.
......
رۆژه‌کانی هه‌فته ٧ رۆژه.
دوایین رۆژی هه‌فته ٧ ـه‌مین ڕۆژه.
ره‌نگه‌کانی په‌لکه‌زێڕینه ٧ ره‌نگه.
ته‌واف کردن به‌ده‌وری که‌عبه ٧ جاره.
ره‌جمی شه‌یتان ٧جار‌ه
٧به‌ردبه‌شه‌يتانه‌و‌ه ئه‌نێت
ز‌ه‌وى به‌٧ قاڕه‌ی دابه‌ش بو‌ه
ژماره ٧ ژماره‌ی به‌ختی هه‌موو یابانییه‌کانه.
ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ٧ه.
خه‌ونی پاشای میصر ٧ه.
.راكردن له‌سه‌فا و مه‌ڕوه ٧ه.
ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سوره‌ی فاتيحه ٧ه.
منال له‌ته‌مه‌نی ٧ساليدانوێژ ى له‌سه‌رفه‌رزه
ژماره‌ی ده‌ریاكان ٧ه.
ئه‌و که‌سانه‌ی كه‌خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ژێر سیبه‌ری خۆی ٧ه.
سورانه‌وه‌ی مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا ٧ه.
شه‌هاده‌ی یه‌كتا په‌رستی ٧ ووشه‌یه ( لا _ إله _ إلا_ الله _ محمد _ رسول _ الله ).
٧ سه‌رسورهێنه‌ره‌که‌ی جیهان.
ڕۆژی دوایی (قیامه‌ت) له ڕۆژی هه‌ینی ـه و هه‌ینیش ٧ ـه‌مین ڕۆژی هه‌فته‌یه.
٧ پیت كه‌له سورتى الفاتحه ننیه ئه‌ويش: (ث، ج، خ، ز، ش، ظ، ف).
له سوڕه‌تی پيغه‌مبه‌ر يوسفدا پاشا ٧ مانگای بينی.
له ساڵه‌کان ( قال رسول الله إن شهر رجب هو شهر الله وهو الشهر السابع فى السنة الهجریة ).
ژماره‌ی فه‌قه‌راتی ئينسان ٧ه.
ده‌ست نويز شوشتن بريتيه له شوشتن يان سڕينوه‌ی ٧ ئ‌ه‌ندامى له‌ش :ده‌ست - ده‌م- لووت- روخسار - سه‌ر - گوى - قاچه‌كان
سبحانه الله
ئاماده‌كردنی/ به‌ڵێن ابراهیم
ئه‌زانیت ئه‌م پیاوە بەرێزەكێ یه !!!! قەڵای بالا پۆشی بناسە
به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیریه,,,نـــاوی رەشید نكازه,,,ئه‌م پیاوه ده‌یه‌ها ملێون ئه‌به‌خشێته حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له جیاتی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌یسه‌پـێنێت به‌سه‌ر ئه‌و خانمانه‌ی كه ده‌بنه بالاپوش,,,,,,ئه‌م پیــــاوه هه‌میشه به خانمه مسوڵمانه‌كان ئه‌لێت,,,,,,,,ئیوه سه‌رپوشه‌كه‌تان بپۆشن و غه‌رامه‌كه‌ی بۆ من.
هه‌ركه‌سێك نوێژى به‌يانى بفه‌وتێنێت___________نورله‌ده‌موجاوى نامێنێت
هه‌ركه‌سێك نوێژى نيوه‌رۆبفه‌وتێنێت___________به‌ره‌كه‌ت له‌ماليدانامينيت
هه‌ركه‌سێك نوێژى عه‌سربفه‌وتێنێت___________هێزله‌له‌شيدانامێنێت
هه‌ركه‌سێك نوێژى مه‌غريببفه‌وتێنێت__________خێرله‌مندالَه‌كانى نامێنێت
هه‌ركه‌سێك نوێژى عيشابفه‌وتێنێت____________له‌خه‌ودائاسوده‌نابێت
ئه‌و چه‌ند زانیارییه بزانه ده‌رباره‌ی فه‌یس بووک
ماڵپه‌ری فه‌یسبووك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه دروستكراوه ، به‌ڵام دروستكه‌ری سه‌ره‌كی كه تا ئێستاش به‌ڕیوه‌به‌ریه‌تی بریتیه مارك زوكەربێرگ.
* ڕۆژی دروستكردنی : 2ی شوباتی 2004
* بنكه‌ی سه‌ره‌كی: كالیفۆرنیا - ویلایه‌ته یه‌كرتوه‌كانی ئه‌مریكا
* ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان: زیاتر له 1750 كارمه‌ند
* ڕیزبه‌ندی له‌نێو ماڵپه‌ره‌كانی جیهاندا : 2هه‌مین ماڵپه‌ر
* ژماره‌ی به‌شداربووان: زیاتر له 610 ملیۆن به‌شداربوو
* قازانجی دارایی له 2010دا: 2 ملیار دۆلار
*حكومه‌تى به‌ریتانیا ماڵپه‌رى facebook به‌كارهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵێ 2010.
*به ریژه‌ى 20% ته‌لاق له ویلایه ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى مالپه‌رى فه‌یسبووكه‌وه‌یه.
*فه‌یسبووك زیاتر له 580 ملیار سه‌ردانى هه‌یه له مانگێكدا
* له‌به‌رواری 16-10-2010 گه‌وره كۆمپانیاكانى Facebook و Microsoft رِێكه‌وتنێیان مۆر كرد بۆ ئه‌وه‌ى له سێرچى Bing كه هى مایكرۆسۆفته ئه‌و شتانه پیشانبدات كه‌له‌ناو تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووكدا هه‌یه
*ماڵپه‌رى فه‌یسبووك ساڵێ 2010یه‌كه‌م نووسینگه‌ى له كیشوه‌رى ئاسیا كرده‌وه ئه‌ویش له هندستان
گۆڤارى تایمى ئه‌مریكى خاوه‌نى (فه‌یسبووك) ى وه‌ك كه‌سایه‌تى ساڵى 2010 ده‌ستنیشان كردووه.
له ئێستادا ڕێگه به هه‌موو كه‌سێك ده‌درێت كه سوود له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایتی گۆگڵ پڵه‌س وه‌ربگرێت به‌مه‌رجێك ئه‌كاونتی هه‌بیێت له گۆگڵ(به واتایه‌كی تر ئیمه‌یڵی جیمه‌یڵی هه‌بێت)، مارك زوكەربێرگەری خاوەنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بو‌ه ئه‌ندام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی گۆگڵ و له په‌یامێكیشدا پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه.
وه‌رگیراوه/ له‌یانه‌ی هاوڕێیان
ناوی ئه‌و ئیمبراتۆره کۆنانه‌ی له قورئاندا ناویان هاتووه ؟
( الروم ) .
ناوی ئه‌و پیاو چاکانه‌ی ناویان له قورئاندا هاتووه ؟
( ذوالقرنين ، زيد ، لقمان ، عزير ، هابيل )
ووشه‌ی ئیسرائیل له قورئاندا کێ یه ؟
( یعقوب ) علیه السلام
( بنی ئیسرائیل ) کێ یه له‌قورئاندا ؟
واته : کوڕه‌کانی یعقوب ، که‌ژماره‌یان 12 دانه بوو یه‌کێکیان پێغه‌مبه‌ر ( یوسف ) بوو علیه السلام ئه‌وی تریان هیچیان پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون ، به‌ڵام له‌نه‌وه‌کانی دوای خۆیان پێغه‌مبه‌رایه‌تی دروست بوو وه‌پێ شیان ده‌وترێت کوڕه‌کانی یعقوب .
ناوی ئه‌و پیاو خراپانه‌ی ناویان له قورئاندا هاتووه ؟
( قابیل ، سامری ، ابی لهب ، نمرود ، قارون ، هامان ، ئازر {باوکی ابراهیمه} )
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناویان له‌قورئاندا هاتووه به‌ڕاسته‌خۆ ؟
( مریم )
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێ ( إن الإيمان ليخلق في جوف أحدكم كما يخلق الثوب فاسالوا الله أن يجدد الإيمان في قلوبكم) رواه الحاكم في المستدرك وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة
ئه‌گه‌ر به‌نده هه‌وڵ بدات بۆ زیادكردنى ئیمانى و پشت و په‌ناى خواى گه‌وره بێت و داواى یارمه‌تى له‌و بكات.نوورى ئیمان ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ دڵه‌كه‌ى و رِووناك ئه‌بێته‌وه وه‌ك جاران.
ئه‌و رِێگانه‌ى كه ئه‌بنه چاره‌سه‌ر بۆ لاوازى ئیمان ئه‌مانه‌ن:
1- خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز به ته‌ده‌بوره‌وه.
2- هه‌ست كردن به گه‌وره‌یى و مه‌زنى خواى گه‌وره و زانینى ناو و سیفه‌ته‌كانى.
3- فێربوونى زانستى شه‌رعى.
4- پابه‌ند بوون به كۆرِى زیكره‌وه.
5- زۆر ئه‌نجام دانى كردارى چاكه.
6- زۆر یادى مردن كردن.
7- ترسان له عاقیبه‌ت شه‌رِى واته چۆنێتى كۆتایى هاتنى ته‌مه‌نت.
له خواى گه‌وره داواكارین ئیمانى دڵه‌كانمان تازه و پرِ نوور بكاته‌وه و ئیمانمان لا خۆشه‌ویست بكات .... امين ياره بي .
ئاماده‌كردنی /به‌ڵێن ابراهیم عبدالرحیم
لە ویلایەتی میزورام لە باکووری رۆژھەڵاتی ھیند، لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو ناوچەیەدا سوپایەک خەریکی چاکردنی گۆشت و لێنانی برنج و وردکردنی تەماتەیە، بەڵام ئەم سوپایە سەربازنین خزمەت بەوڵاتەکەیان بکەن، بەڵکو ئەندامی یەک خێزانن کە سەرۆکەکەیان ناوی زیونا فلزیونایە، کە ٣٩ ژن، ٨٦ کوڕ‌و کچ، لەگەڵ ٣٥ کوڕەزاو کچەزای ھەیە، ئەمەش وا دەکات ببنە گەورەترین خێزان لە جیھاندا.
ئەندامانی ئەم خێزانە کە لە ١٦٠ کەس پێکھاتووە لە ماڵێکی گەورەی چوار نھۆمی کە ٢٢ ژوری نوستنی تێدایە ژیان بەسەر دەبن، سەرۆکی خێزانەکەش دەڵێت منداڵەکانم نایانەوێت لێم جیاببنەوە، بەڵکو دەیانەوێت لەسەر رێچکەی باوکیان بڕۆن و خێزانی گەورە پێکبھێنن.
لە حەوشەی ئەم ماڵەدا ھەفتانە ٣ جار ئاژەڵی گەورە سەردەبڕدرێت، رۆژانی تریش بۆ یەک ژەمی خواردن ٣٠ مریشک و بەرازێک لێدەنرێت، لەگەڵ ٢٥ کگم برنج و ٤٠ کگم پەتاتە.
زیونا بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ژن دەھێنێت، ئێستاش تەمەنی ژنە گەورەکەی ٧٠ ساڵە و ژنە بچوکەکەشی ٣١ ساڵە، ئەم خێزانە گەورەیە ھەموو کارێک خۆیان ئەنجامیدەدەن، کشتوکاڵ کردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ، منداڵەکانیش بۆ خوێندن رۆژانە رودەکەنە خوێندنگەیەکی نزیک لە خۆیان.
سه‌رچاوه /كوردسات


سوده كانى هه نكوين .....
دەركەوتوە كە تێكەڵەی هەنگوین هاڕراوەی دارچینی چارەسەری زۆرێك لەنەخۆشییەكان دەكات، هەنگوین لەزۆر ووڵاتانی دنیا بەرهەم دەهێنرێت، زانایان دەڵێن هەنگوین شیرینە، بەڵام گەر بە پێوانەیەكی ڕاست بەكارهێنرا زیان بە نەخۆشەكانی شەكرە ناگەیەنێت.
نەخۆشیەكانی دڵ : هەویرێك دروست بكە لەهەنگوین و هاڕراوەی دارچینی، لەبری مرەبا بیدە لەڕوی پارچەیەك نان و بەردەوام لەبەیانیاندا بیخۆ، چونكە چەوری دەمارە خوێنبەرەكان كەمدەكاتەوە، وەچارەسەری نەخۆشیەكانی جەڵدەی دڵە و لێدانی دڵ بەهێز دەكات.
هەڵچون: ئەو كەسانەی نەخۆشی هەڵچونیان لەگەڵدایە دەتوانن رۆژانە كوپێك ئاوی گەرم تێكەڵ بە دوكەوچك هەنگوین و كەوچێكی بچوك دارچینی بكەن لەبەیانیاندا یاخود لەشەواندا بیخورێتەوە، دەبێتە چارەسەری نەخۆشییەكانی هەڵچون،
هەوكردنی میزەڵدان ، خورادنەوەی یەك كوپ لەو گیراەوە دەبیتە هۆی لەناوبردنی میكرۆبەكانی میزەڵدان.
ئازای ددان: هەورێك دروست بكە لە یەك كەوچك گیراوەی دارچینی و پێنج كەوچكی بچوك هەنگوین بیخەرە سەر ئەو دانەی كە بە ئازارە ، رۆژانە سێ جار ئەو كارە دوبارە بكەرەوە تا ڕزگارت دەبێت لەو ئازارەكە.
ئازارەكانی گەدە ناهێڵیت و برینی گەدە لادەبات لەڕەگەوە.
غازات پاڵپشت بە توێژینەوەیەك لەهندستان و یابان دەركەوتوە كە خواردنەوەی تێكەڵەی هەنگوین و دارچینی رزگارت دەكات لەغازات.
كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و لەش دەپارێزێت لەبەكتریاو ڤایرۆس، هەنگوین رێژەیەكی زۆر لەڤیتامینات و ئاسنی تێدایە خواردنی هەنگوین بە بەردەوامی ئەو خڕۆكە سپیانە بەهێز دەكات كە بەرگری نەخۆشی و بەكتریاو ڤایرۆسەكان دەكات.
هەروەك هەویری هەنگوین و دارچینی بەكاردەهێنریت بۆ هەوكردنی پێست و دابەزینی كێش ڕۆژانە خواردنەوەی پێش نانی بەیانی و پێش خەوتنی شەوان بە بەردەوامی دەبێتە هۆی دابەزینی كێش.
توێژینەوەی تازەكانی یابان و ئوسترالیا ئاشكرایانكردوە كە ئەو كەسانەی شێرپەنجەی گەدەو ئێسكیان هەیە پێویستە ڕۆژانە كەوچێكی چا خواردن هەنگوین و هاڕاوەی دارچینی بخۆنەوە رۆژانە سێ جار بۆماوەی یەك مانگ چونكە چارەسەرێكی بەهێزە بۆ ئەو نەخۆشیە.
گیراوەی ئاوی گەرم و هەنگوین دارچینی چارەسەرێكی زۆر بەهێزە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم ، گەر رۆژانە لەبەیانیاندا غەرغەرە بەو گیراوەیە بكرێت ئەو ڕۆژە تا ئێوارە بۆنی ناودەم بە پاكی دەمێنێتەوە.
ر «|» لاپه‌ڕه‌ی دواتـــر





























